رێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی له تونس له ماوه‌ی ساڵی رابردوو دابه‌زیوه ، به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ماوه‌ی ساڵی دووهه‌زار و سێزده رێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی له تونس سه‌دا بیست و چوار و پۆینت سێ دابه‌زیوه به‌به‌راورد به 2012 .
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له ساڵی 2013 ملیارێك و دووسه‌د و سی و دوو ملیۆن دۆلار بووه ، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵی 2012 قهباهری وه‌به‌رهێنان یه‌ك ملیار و شه‌شسه‌د و بیست و شه‌ش ملیۆن دۆلار بووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌راورد بكرێت له‌ساڵی رابردوو سه‌دا بیست و چوار پۆینت سێ دابه‌زیوه . هه‌روه‌ها له‌نێو وڵات فه‌ره‌نسا زۆرترین رێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی له تونس ئه‌نجامدا و له‌دوای ئه‌ویش ئه‌ڵمانیا به پله‌ی دووه‌م و ئیتاڵیاش به پله‌ی سێیه‌م .