کۆمپانیایەکی گەشتوگوزاری بەریتانی بەناوی (Oliver’s Travels) خزمەتگوازرییەکی نوێی ئاشکراکردوە، ئەویش گەشتکردنە بەنێو قوڵاییەی دەریاکاندا لەرێگەی کەشتی ژێر دەریاوە لەبەرامبەر (293) هەزار دۆلار بۆ شەوێک.
بەپێی بەیاننامەیەکی ئەو کۆمپانیایە، ئەو کەشتییە ژێردەریاییانە جێگەی دو کەس دەبێتەوە و هاوشێوەی هۆتێلێکی بچوک وایە و ئەو خزمەتگوازرییەش لە وڵاتی تەنزانیا و دورگەکانی ماڵدیف پێشکەشی گەشتیاران دەکرێت.
لەو کەشتییە ژێردەریاییانەدا سەرجەم جۆرەکانی خواردن و خواردنەوە بۆ گەشتیاران ئامادەکراوە و لەسەر داوای گەشتیارەکانیش شوێنەکان دەستینشان دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، شەوێک مانەوە لەنێو قوڵایی دەریاکاندا لەنێو ئەو کەشتییە ژێردەریاییانەدا نرخەکەی (293) هەزار دۆلارە.