سوریا.. نانێك بە ٧ دۆلار

راوێژكاری میدیایی كۆمەڵەی “مافی مرۆڤ و ئازادییەكانی”بۆھاوكاریی مرۆیی لەنووسینگەی كاروباری سوری لە ھاتای، بوراق قەرەجەئۆغڵو رایگەیاند: “لەوناوچانەیسوریاكە شەڕ و پێكدادانیان تێدایە نرخی نان یاخود سەمونێک بە پارەی توركی گەیشتۆتە٧ دۆلار.
قەرەجەئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا كە دۆخی ژیانی مەدەنییەكانی سوریا تا دێ زەحمەتتر دەبێ، گەیاندنی كۆمەك بۆ ھەندێ ناوچە زۆر ئەستەمە .
ئەو چالاکوانە مەدەنیە بە ئاژانسی ئەنادۆلێ وتووە”خەڵكی مەدەنیی سوری كە نایانەوێ شوێنەكانیان بەجێبھێڵن رووبەروویكێشەی نەبوونی خۆراكدەبنەوە. ئێمە وەكو كۆمەڵە ھەموو كات پشتگیری خەڵكی سوریاین.”
قەرەجەئۆغڵو ئاماژەی بەوەشداوە: “گەورەترین كێشەی خەڵكی سوریا كەمیی خۆراكە،بۆكەمكردنەوەی ئەم كێشەیە لە شارۆچكەی رێحانلی سەر بە پارێزگای ھاتای، نانەواخانەمان داناوە و رۆژانە بە 20 تەن ئارد 170 ھەزار نان دەكەین. ئەو نانانە لەلایەن گروپێكی سەر بە كۆمەڵەكەمان بۆ شارەكانی وەكو ئیدلیب، حەلەب، حەما و حومس كە نانیان لێ ناكرێ و گرانییان تێدایە دەگوێزرێنەوە.”
قەرەجەئۆغڵو جەختلەوە دەكا كەنانەواخانەكانی ئەو ناوچانەیشەڕ و پێكدادانیان تێدابەردەوامە،كێشەی كەمیی ئاردیان ھەیە و نرخی نانێک گەیشتۆتە ٧ دۆلاری ئەمریکی