كاغەزە داراییەكانی عێراق سێیەمینی بازاڕە عەرەبییەكانە

بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عێراق لەنێو بازاڕە عەرەبییەكاندا لەدوای بازاڕەكانی ئەبووزەبی‌و دووبەی پلەی سێیەم دەگرێت لەڕووی چالاكییەكانیەوە.
بازاڕی كاغەزە داراییەكانی ئەبووزەبی بەتۆماركردنی (281.7%) پلەی یەكەم‌و بازاڕی دووبەی بەتۆماركردنی (228.63%)‌و بازاڕی عێراق بەتۆماركردنی (217.78%) پلەی سێیەمی بازاڕی كاغەزە داراییەكانی وڵاتانی عەرەبی دەگرن.
لایخۆشیەوە، سەرۆكی دەستەی بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عێراق، ئاماژەی بەوەكردووە، بەهای بازاڕیی كۆمپانیاكان لەبازاڕی كاغەزە داراییەكانی عێراق، بەرێژەی (114.9%) لەساڵی رابردووی (2013)دا هەڵكشانی بەخۆیوە بینیووە بەقەبارەی (11451) ملیار دینار، لەكاتێكدا ساڵی پێشتری (2012) رێژەكە قەبارەكەی بریتی بووە لە(5327) ملیار دینار.