وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ ژاپۆن رێككەوتنێك واژوو دەكات بۆ پێدانی قەرز بەبڕی (380) ملیۆن دۆلار بەحكومەتی عێراق، بەوەش تێكڕای قەزرەكانی تۆكیۆ بەبەغدا دەگاتە چوار ملیار دۆلار.
سەفائەدین سافی، وەزیری دارایی عێراق، بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاند، هەردو وڵات رێككەوتنێكیان واژووكردووە، بۆ ئەوەی تۆكیۆ بڕی (380) ملیۆن دۆلار وەك قەرزبداتە حكومەتی عێراق، ئەوەش بۆ نوێكردنەوەو شیاندنی بەندەری زوبێرە.
وتیشی “ئەو قەرزە لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە قەرزانەی ژاپۆنە بۆ عێراق، كە بەهاكەی دەگاتە چوار ملیار دۆلارو ئەو وڵاتە قەرز دەداتە عێراق بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لەسەرانسەری وڵات”.