سوریا.. بەرهەمی نەوت(96%)دادەبەزێت

بەرهەمی نەوتی سووریا لەسەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕش‌و شەڕی ناوخۆیی لەوڵاتە لەئاداری ساڵی (2011)ەوە، بەرێژەی (96%) كەمیكردووە.
ئاژانسی هەواڵی سانای فەرمی سوریا لەوەزیری نەوتی ئەو وڵاتەی گواستۆتەوە، بەرهەمی نەوتی سووریا لە(385) هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ (14) هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمیكردووە، ئەمەش لەسەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕشەوە، كە سەرچاوەی سەرەكی داهاتی سوورییەكان بوو.
وتیشی “ئەو قەیرانەی ئێستا وڵاتی پێدا تێپەڕدەبێت، زیانی گەورەی بەكەرتی نەوتی وڵات گەیاندووەو گوزەرانێكی قورسی درووستكردووە”.