پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێك رێكده‌كه‌وێت، ژنێك بڕیار ده‌دات مێرده‌كه‌ی خۆی بكوژێت، ئه‌و كاره‌ش له پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و پاره‌دا كراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی(عوكاز) ژنێكی سوری كه له سعودییه نیشته‌جێیه، له گه‌شتێكیاندا بۆ ناوچه بیابانه‌كان به ده‌مانچه چه‌ند فیشه‌كێك به مێرده‌یه‌كه‌وه ده‌نێت.
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، پاش ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی ده‌كوژێت و فیشه‌ك به سه‌ر و مل و پشتیه‌وه ده‌نێت، په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت سێ كه‌س ده‌موچاوی خۆیان داپۆشیبوو داوای پاره‌یان له مێرده‌كه‌م كردووه، دواتر كوشتویانه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوون.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس بۆ ئه‌و كه‌یسه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ژنه په‌یوه‌ندی به پیاوێكی سورییه‌وه هه‌یه و به پلان ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی پاش كوژرانی ئه‌و پیاوه پاره‌كه‌ی به‌رن.
دواتر ئه‌و پیاوه ده‌ستگیرده‌كرێت و هه‌مان دانپێنان دوپاتده‌كاته‌وه كه ژنه‌كه‌ی وتبووی.
خه‌ندان