دوای ئەوەی كارتێكی یانسیب دەكڕێت، پیاوێك كە بێ خانە و رێییە، دەبێتە خاوەنی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (گاردیان) كەسێكی كە لەسەر شەقامەكان رۆژدەكاتەوە، كارتێكی یانسیبی كڕیووە، ئەو یانسیبەش بۆ یارمەتیدانی ئەو كەسانە بووە كە ئالودەی ماددەی هۆشبەرن، بۆیە كاتێك ئەنجامی یانسیبەكە راگەێنراوە بۆتە خاوەنی 1.7 ملیۆن پاوەند.
ئەو كەسە ناوی(لاسلو ئەندرچیك)ە و بڕیاریداوە پارەكەی بكاتە دیاری بۆ نەخۆشخانەیەكی گەورە بۆ ئەو كەسانەی كە ئالودە بوون.
لاسلۆ، هیچ ئیشێك ناكات و شوێنیشی نییە تێیدا بحەسێتەوە و تاوەكو بینەقاقای لە قەرزدایە، ئەو كارتەی كڕیوویەتی دواین دراوی ئاسنین بووە لە گیرفانیدا كاتێك كارتەكەی كڕیووە.
ئەو كەسە ئەو كاتەی یانسیبەكەی بۆ دەرچووە بەرەو پایتەختی هەنگاریا (بودابیست) رۆیشتووە، ئەو شەش ژمارەی هەڵبژاردووە بەڵام ئەو كەسەی كارتەكەی پێفرۆشتووە پێی راگەیاندووە، حەوت ژمارە بكڕێت باشترە، بە قسەی نەكردووە، بۆیە دواتر لاسلۆی تەمەن 55 ساڵ بۆتە خاوەنی ئەو بڕە پارە زۆرە.