کۆمپانیای دایملر بێنز، بەرھەمھێنەری ئۆتۆمبیلەکانی مارسیدیس بێنز مۆدێلێکی نوێی ئۆتۆمبێلەکانی ئاشکرا کرد کە بەم زوانە دەکەوێتە بازاڕەوە و گرەوی ئەوە دەکات کە بەھێزترین ئۆتۆمبێلی جیھان دەبێت.
ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی مارسیدیس کە بە ناوی G63 AMG 6×6 بڵاوی دەکاتەوە، نرخەکەی 615 ھەزار دۆلارە، تایبەتە بەو کەسانەی ھەواداری ئۆتۆمبێلی گەورە و بەھێزن. درێژییەکەی 5.7 مەتر و پانیەکەی 2.4 مەترە، 6 تایەی پێوەیە، تا زۆرترین ھێز و بەرگری پێ ببەخشێ.
کۆمپانیاکە لە ئێستا جگە لەو زانیاریانەی سەرەوەی ئاشکرا نەکردووە و وادەی بڵاوکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکەشی دیاری نەکردووە.
باسنیوز