وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی غازی عێراق له رێگه‌ی هێڵی بۆری باكو بۆ ئه‌وروپا نیشان دا.
ئێلمار مه‌مه‌د یارۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له گه‌ڵ هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: حكومه‌تی به‌غدا پێشتر ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌شداری كردن له‌و پڕۆژه‌یه‌دا كه به “رێڕه‌وی باشور” ناسراوه، نیشانداوه.
وتیشی: یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌ند ساڵێكه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه گازی وڵاتانی ده‌وروپشتی ده‌ریای خه‌زه‌ر و عێراق، به رێگه‌یه‌ك بگوازێته‌وه كه به روسیادا تێپه‌ڕنه‌بێت.
عێراق بۆ هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی خۆی بۆ ئه‌وروپا له رێگه‌ی هێڵی بۆری باكو، پێویستی به توركیا ده‌بێت و ساڵی رابردوو به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره داوایانكردبوو به‌غدا به‌شداری له‌و پڕۆژه‌یه‌دا بكات.