كۆمپانیای ئۆریكس پێترۆلیۆم سه‌رقاڵی پرۆگرامێكی چڕه بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی ده‌میرداغ، جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆگرامه‌ش له ساڵی 2014 به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆمپانیای ئۆریكس پێترۆلیۆم، نامه‌یه‌كی ناردووه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، كه كۆمپانیاكه دڵنیایه له‌دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له كێڵگه‌ی ده‌میرداغ.
ئۆریكس له‌كاتێكدا نامه‌ی سووده‌كانی نه‌وتی كێڵگه‌ی ده‌میرداغی راگه‌یاندووه، كه سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته و چاوه‌ڕوان ده‌كات یه‌كه‌م به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه‌دا له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكات.
كۆمپانیای ئۆریكس كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دییه و له ناوچه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان چالاكه.
له‌ناوچه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر كۆمپانیای ئۆریكس به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 65 و كۆمپانیای نیشتمانی كۆریای باشوور به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 15 به‌شدارن له‌په‌ره‌پێدانی نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه.
kurdoilnews