حكومه‌تی عێراقی له بڕی كه‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، هه‌ولێر به 11 ملیارد دۆلار قه‌رز تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌ڵام بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ قه‌رزارنین و به‌غدا پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی نه‌داوه.
له گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، حكومه‌تی عێراق داوای 11 ملیارد دۆلار له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، چونكه له پڕۆژه یاسای ساڵی 2013 هه‌رێمی كوردستان رازی بووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات و پاره‌كه‌شی بچێته سه‌ر داهاتی عێراق، به‌ڵام رۆژانه 23 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه.
ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (باس‌نیوز) ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌غدا داوای ئه‌و 11 ملیاردهیان كردوه، گوتیشی: ئێمه پاره‌ی به‌غدا قه‌رزارنین، به‌ڵكو ئه‌وان به كه‌یفی خۆیان قسه ده‌كه‌ن، ئه‌وان پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان نه‌داوه، ئه‌و كۆمپانیایانه ئه‌گه‌ر پاره‌یان نه‌درێتێ چۆن رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده بكه‌ن.
ره‌شید تاهیر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌غدا قه‌رزاری هه‌رێمی كوردستانه، گوتیشی: ئێمه به نوسراوی فه‌رمی و به به‌ڵگه به به‌غدامان راگه‌یاندوه كه 27 تریلیۆن دیناری ئێمه قه‌رزارن.
به پێی زانیاریه رۆژنامه‌وانیه‌كان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه بۆ ئه‌وه‌ی فشار له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێـت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و 11 ملیارد دۆلاره.