به‌ئاماده‌بونی (لین یه‌لیج) وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌كی‌و خزمه‌تگوزاری كه‌نه‌داو خاوه‌نكارانی ئه‌و وڵاته‌و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆڕبه‌ندی ئابوری نێوان كه‌نه‌داو هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌ولێر ئه‌نجامدرا.
(كامه‌ران ئه‌حمه‌د) وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و گه‌شه ئابورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه بینیوه، بۆته جێگه‌ی متمانه‌ی وڵاتان‌و وه‌به‌رهێنه‌ران، توانراوه به‌وردی دۆخی هه‌رێمی كوردستان‌و ئاستی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ شاندی كه‌نه‌دا ڕون بكرێته‌وه.
وتیشی:”شاندی كه‌نه‌دی ڕایانگه‌یاندوه، ده‌یانه‌وێت له‌نزیكه‌وه به‌دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاشنابن‌و بۆیان ده‌ركه‌وتوه، ده‌توانن له‌بواره‌كانی (كشتوكاڵ، پیشه‌سازی‌و نه‌وت)دا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو لادا”.