نەتەوەیەكگرتوەكان داوا لە كوردێك دەكات كێشه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌فغانستان چارەسەر بكات

پسپۆڕێكی‌ بواری‌ ئابوری‌ جیهانی‌ ئاشكرایكرد، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ یه‌كێك له‌وڵاتانی‌ ئیسلامی‌ چاره‌سه‌ركرد، له‌ئێستادا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوایان لێكردووه‌ كه‌ پێداچونه‌وه‌ بكات به‌كێشه‌ی‌ دارایی‌  وڵاتی‌ ئه‌فغانستاندا‌و ڕێگه‌ چاره‌ی‌ بۆ بدۆزێته‌وه‌.
پرۆفیسۆر(د. عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌) پسپۆڕی‌ بواری‌ ئابوری‌ جیهانی‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاند،” دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ یه‌كێك له‌وڵاته‌ ئیسلامییه‌كانم چاره‌سه‌ركرد، له‌ئێستا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێداچونه‌وه‌ی‌ یاسای‌ دارایی‌ ئه‌فغانستانی‌ ئاڕاسته‌كردم، تاوه‌كو پێداچوونه‌وه‌ی‌ بۆ بكه‌م”.