دەزانیت ناوی كۆمپانیای مازدا لە چیەوە هاتوە؟

وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ زۆرجار باسی‌ لێوه‌ ده‌كرێت هه‌موو ناوی‌ كۆمپانیاكان له‌ شتێكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ تاوه‌كو ئێستا دركمان به‌وه‌ نه‌كردبێت كه‌ ناوی‌ ئۆتۆمبیلی‌ مازدا له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌.
به‌ پێی‌  ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ كه‌  كۆمپانیای‌ مازدا بڵاویكردۆته‌وه‌” ناوه‌كه‌ی‌ بۆ ئاینی زه‌رده‌شتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كۆمپانیایی مازدا كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه‌ و  بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆمبێل ئه‌م كۆمپانیایه‌ ناوی مازدای له‌ ناوی خودای زه‌رده‌شتییه‌ته‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێكردووه‌ ئه‌وان ناوی مازدایان له‌ ناوی خوداوه‌ وه‌رگرتووه‌ وه‌ك ئاشكرایه‌ له‌ ئاینی زه‌رده‌شتییه‌ت ناوی خودا به‌م شێوه‌یه‌ هاتووه‌ (ئاهورا مه‌زدا ) وا ئه‌وان ئه‌م ناوه‌یه‌ن بۆ ئه‌وه‌ لێناوه‌ كه‌ مه‌زدا خوای ئاینی زه‌رده‌شتییه‌كانه‌”.
 كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، به‌شێكی دیاری‌ هاوڵاتیانی ئاسیا په‌یڕه‌وی‌ ئه‌م ئاینه‌ ئه‌كه‌ن وه‌ كۆمپانیاكه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌، ئه‌وان وشه‌ی‌ ئاهورا مه‌زدامان لێك ده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ خودایی دانایی و زیره‌كی و هاوئاهه‌نگی وه‌ك دروشمێكی بنه‌چه‌ییه‌ و ئه‌م ناوه‌ نیشانه‌ی ئاشتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ده‌ست ئه‌هێنێت.
كۆمپانیای‌ مازدا یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئۆتۆمبیل له‌ ساڵی‌ 1920 دامه‌زرێنراوه‌ و ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی‌ هیرۆشیما له‌ ژاپۆن، ئه‌م كۆمپانیاییه‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ گه‌یشتۆته‌ 480 هه‌زار ئۆتۆمبیل.
خەندان