كۆمپانیای راكۆتنی یابانی كۆمپانیای ڤایبەری ئیسرائیلی كڕی

كۆمپانیایەكی یابانی بەبەهای 900 ملیۆن دۆلار كۆمپانیای ” ڤایبەر” بۆ پەیوەندیەكانی لەڕێی ئەنتەرنێت كڕیەوە. 
رۆژنامەی ( جیرۆلز ئەلیم پۆست) چاپی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، كۆمپانیای راكۆتنی یابانی، ئەمڕۆ شەممە ( 15 شوبات 2014) كۆمپانیای ڤایبەری ئیسرائیلی بۆ پەیوەندییەكانی ئنتەرنێتی بەبڕی 900 ملیۆن دۆلار كڕیەوە. 
هیرۆشی میكیتانی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیا یابانیەكە رایگەیاند، كۆمپانیای ڤایبەر بەباشی بەردەوامی بە خزمەتگوزارییەكانی دەدات لەبورای پەیوەندی لەسەرجەم ئاستەكاندا.
هاوكات، تالمۆن ماركۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ڤایبەر ئاشكرایكرد،” سیاسەتی كاری كۆمپانیای ڤایبەر ئەوەیە كە، لەسەر ئاستی پەیوەندییەكان ژمارە یەك بێت لەجیهاندا”، وتیشی: بوونی كۆمپانیای ڤایبەر بەبەشێك لە كۆمپانیای راكۆتنی یابانی، هەنگاوێكی گرنگە بەئاراستەی بەردەوامبوونی لەگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی بە بەكارهێنەرانی. 
رۆژنامەی ( جیرۆلز ئەلیم پۆست) ئەوەشی خستەڕوو كە، كۆمپانیای ڤایبەر بۆ بورای خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكان لەرێی ئنتەرنێت كە لەقوبرس تۆمار كراوە، لەلایەن جولەكەوە دامەزاراوەو بورای گەشەپێدانەكەی لە ئیسرائیلە.
خزمەتگوزاریی ڤایبەر بۆ پەیوەندیی وتوێژ و نامەگۆڕینەوە لەڕێی ئنتەرێت، لەئێستادا نزیكەی 200 ملیۆن بەكارهێنەری هەیە و لەڕێی شەپۆلی بێتەلی ( وای فای) كار دەكات.