گرانترین مۆبایلی جیهان ئایفۆنێكی 5 ی ره‌شه كه بڕێكی زۆری زێر‌و ئه‌ڵماسی پێوه‌یه‌و نرخه‌كه‌ی 16 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی بزنسمانێكی چینیه.
ئایفۆنه‌كه 600 پارچه ئه‌ڵماسی بێ خشڵی پێوه‌یه‌و 53 پارچه‌ی دیكه‌ش له پشتی ئایفۆنه‌كه‌وه به‌كارهێنراوه بۆ دروستكردنی لۆگۆی كۆمپانیای ئهپڵو به‌شی پشته‌وه‌شی چینێكی زێڕی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
له دروستكردنی شاشه‌ی ئایفۆنه‌كه‌دا یاقوتی شین به‌كارهاتووه كه به‌رگری زۆر زیاتره دژی شكان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و شوشه‌یه‌ی كه له شاشه‌ی ئایفۆنه ئاساییه‌كانی تردا به‌كارهاتووه.
كێشی ئایفۆنه‌كه له ئایفۆنه ئاساییه‌كانی تر قورستره و بڕی 135 گرام له كێشه‌كه‌ی زێڕه، به‌ڵام ئه‌م قورسیه كێشه نیه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و نرخه گرانه‌ی كه ئایفۆنه‌كه هه‌یه‌تی.