بۆ زیاتر گرنگیدان بە بازرگانیکردن لە نێوان شاری سلێمانی وتورکیادا ژمارەیەک بازرگان و سەرۆکی دەستەی بازرگانانی عێراقی تورکی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند کەشاری سلێمانی بەردەوان شوێنی بازرگانیکردن بووە لەگەڵ ووڵاتانی دروسێ لە ساڵی 1991 وە بازرگانانی سلێمانی لەگەڵ بازرگانی تورکیا بازرگانی دەکەن و شارەزاییان هەیە لە نێوان هەردولادا.

غەفور داواشکرد ئەوان بێن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکەی سلێمانیدا چەند پێشانگایەک بکەنەوە و بازرگانانی و کاڵاکانی شارەکانی تورکیا بە بازرگانانی سلێمانی بناسێنن تا بەتەواوەتی بتوانین کاری نێوان هەردولادا برەو پێبدەین.

لای خۆشیەوە ئین کین یڵدر سەرۆکی دەستەی بازرگانانی عێراقی تورکی ڕایگەیاند کە ئەم پەیوەندی و دانشتنانە گرنگی زۆری دەبێت بۆ کاری بازرگانی ئێمە لەگەڵ بازرگاناندا قسە دەکەین تا بتوانن بێنە سلێمانی و بەشداری لە پێشانگاکاندا بکەن
هەرلەو دانیشتنەدا داوا لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا کە بێنە ئەنقەرە و لەوێ زیاتر قسە لەسەر پەیوەندیە بازرگانیەکان بکرێت.