کۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی تورکی به‌فه‌رمی رایگه‌یاند: بۆری نه‌وتی گواستنه‌وه‌ی نێوان هه‌رێم و تورکیا ته‌واوبووه و ئاماده‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم.
سایتی پایپلاین ئینته‌رناشناڵ بڵاویکرده‌وه: تۆنی هاواردی سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری کۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی رایگه‌یاندووه، به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی کارکردن له ژێرخانی بۆرییه نه‌وته‌کان کۆتاییهاتووه و ئێستا ئاماده‌یه بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له چاره‌کی کۆتایی ئه‌مساڵدا کۆمپانیای (KRI) ته‌واوبوونی هێڵی سه‌ربه‌خۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی له نێوان دهۆک بۆ فیشخابور راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له ئێستادا خه‌ریکی ته‌واوکردنی سه‌رجه‌م کاره‌کانی بۆرییه نه‌وتییه‌که‌ی نێوان هه‌رێم و تورکیان.
له کانوونی یه‌که‌می 2013 – دا گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی ده‌ستیپێکرد بۆ یه‌که‌م جار نه‌وتی هه‌رێم له کانوونی دووه‌مدا گه‌یشته به‌نده‌ری جیهان، چاوهڕواندهکرێت که بڕی فرۆشتن تا کۆتایی ئه‌مساڵ بهرزێتهوه.
گه‌نه‌ل ئنێرجی گه‌وره‌ترین کۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی نه‌وته که له هه‌رێمی کوردستان کارده‌کات ئێستا له ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کارده‌کات.
کۆمپانیاکه ده‌ڵێت: “له‌مه‌ودوا نه‌وتی هه‌ردوو بیره نه‌وته‌کانی تاوکی و ته‌قته‌ق به شێوه‌یه‌کی زیاتر بۆ به‌نده‌ری جیهان ده‌گوازرێته‌وه”.