سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی باس لەوەدەكات، ئەو هەڵمەتەی دەستیان پێكردوەو بۆ ئەوەی لەرێگەی پارەی سەرمایەدارانەوە چارەسەری كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران بكرێت ئەو رێگەیە چارەسەرێكی كاتییە، چونكە ئەو پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەران پێویستە زۆرەو لەتوانای سەرمایەداراندا نییە.
وتیشی “ئەمەش لەكاتێكدایە كەهەردوو حكومەتی هەرێمو عیراق لەوتووێژدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكەو پێشبینیش دەكرێت گرفتو ناكۆكییەكان چارەسەر بكەنو قەیرانی مووچە كۆتایی بێت” .