عێراق.. هەڵئاوسان 9% یە

وەزارەتی پلاندانانی عیراق لەبارەی هەڵئاوسانەوە هۆشداریدەدات‌و رایدەگەیەنێت، كەهەڵئاوسانی ساڵانە 4% بەرزبۆتەوە.
عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق بە(سۆمەریە نیوز)ی راگەیاند، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی كەل‌و پەل‌و كاڵاكانی ناو بازاڕ، بەتایبەتیش بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك، هەڵئاوسانی ساڵانە 4% زیادیكردووە بەمەش لەسەر ئاستی عیراق هەڵئاوسان گەیشتۆتە 9%.
وتیشی “كە لەماوەی مانگی كانوونی دووەمی رابردوو هەڵئاوسان بەڕێژەی 1.4% زیادیكردووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا خۆراك‌و یەكەی نیشتەجێ‌ بوون رۆڵێكی گەورە دەبینێت لەسەر بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی هەڵئاوسان.