گەشتی ئاسمانی لەنێوان یۆنان‌و هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات

بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا، گەشتی راستەخۆی ئاسمانی لەنێوان یۆنان‌و فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستاندا دەست پێبكات.
 لاپەرەی رەسمی پارێزگای سلێمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، لەمیانەی دیدارێكدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ماگدالینی كاراكۆلی سكرتێری پەیوەندیە ئابووریە دەرەكییەكان لە وەزارەتی دەرەوەی یۆنان رایگەیاند، یەكەمین جارە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و رایگەیاند،  گەشەكردنی هەرێمی كوردستان زیاتر بوو لە چاوەڕوانی ئێمە.
كاراكۆلی، باسی لەوەشكردووە، ئامانجی سەردانەكەمان بۆ لەنزیكەوە ئاشنابوونە بە هەرێمی كوردستان و بەستنی پەیوەندیی ئابووری و كلتوری لەگەڵ هەرێمدا.
 هەروەها سكرتێری پەیوەندییە ئابوورییە دەرەكییەكان لە وەزارەتی دەرەوەی یۆنان، ئاشكرایكردووە،  بەم نزیكانە، گەشتی راستەخۆ لەنێوان یۆنان‌و فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستاندا دەست پێدەكات.