ئەندامێكی لیژنەی ئابووری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بانكی ناوەندی رێوشوێنی گرتۆتەبەر بۆ لاوازكردنی دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاردا.
عەزیز مەیاحی، لەبەیاننامەیەكدا، ئاماژە بەوەشكرد، بانكی ناوەندیی عێراق بەمەبەست دەیەوێت دینار لەبەرامبەر دۆلاردا لاواز بكاتو هۆشداریش دەداتە عەبدولباسیت تركی بەڕێوەبەری بانك بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لەئەگەری بەردەوامبوونی لەسەر ئەو سیاسەتەی.
ناوبراو، ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو رێوشوێنێكی یاسایی دەگرنەبەر بۆ رێگرتن لەو هەوڵانەی بانكی ناوەندی.