زیاتر لە 399 هەزار ملیۆنێر لە ” لەندەن ” دەژین

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات کە پایتەختی بەریتانیا لە لیستی شارە پڕ ملیۆنێرەکانی جیھان پلەی یەکەمی بدەست ھێناوە بۆ ساڵی 2013 بەڕێژەی زیاتر لە 339 ھەزار ملیۆنێر. ھەر لە لیستەکەدا ناوی شاری سلێمانی-ش دانراوە کە یەکێکە لەو شارانەی جیھان کە لەسەروو 1000 ملیۆنێری تێدایە. ئەمەی خوارەوە ریزبەندی شارە ھەرە لەپێشەکانە لەو لیستەدا:
یەکەم: لەندەن 339,2 ھەزار ملیۆنێر.
دووەم: نیویۆڕک ٣٠٠,١ ھەزار ملیۆنێر.
سێیەم: تۆکیۆ 226,5 ھەزار ملیۆنێر.
چوارەم: سەنگافورە: 225 ھەزار ملیۆنێر.
پێنجەم: ھۆنگ کۆنگ 164,5 ھەزار ملیۆنێر.
لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش یەکەم شار بۆ زۆرترین میلیۆنێر ئەستەنبوڵە بە 35 ھەزار ملیۆنێر، دووەمیش شاری دوبەی ئیماراتە کە 26 ھەزار ملیۆنێری ھەیە.
 
http://25.media.tumblr.com/6e350181aba2c48b7f46835cd10cf576/tumblr_mxa7z7F6yG1rqkc7qo1_500.gif