بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی نەمانی پارە لە بانكەكاندا یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لقی سلێمانی بە نیازن 100 ملیار دینار بدەنە حكومەت بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران.
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان مەلا یاسن لە لێدوانێكدا بە سایتی ژوری بازرگانی وت” بەمەبەستی هاوكاری كردنی بانكەكانی سلێمانی كە پارەی تێدانەماوە زیاتر لە 50 وەبەرهێنەر پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە بۆ پێدانی پارە كە لە ملیارێك دینارەوە دەست پێدەكات تا 10 ملیار دینار وە بڕیارە ئەمڕۆ 100 ملیار دینار لەبانكی هەرێم كۆبكەینەوە و بیدەینە حكومەت”
وتیشی” ئەم پارەیە بەقەرزە كەدەدرێت بەحكومەت بۆئەوەی موچەی فەرمانبەران بدرێت و فەرمانبەران لەكار نەوەستن و كاری هاوولاتیان ڕانەوەستێت ڕۆژانە وە ئەم هەڵمەتە كاریگەری دەبێت بۆ كەمكردنەوەی زەخت لەسەر حكومەت”
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران ئاماژەی بەوەشدا بەردەوام دەبن لەسەر ئەوكارەیان تا كێشەی نەمانی پارە چارەسەردەكرێت.