دوای ئەوەی حکومەتی عێراقی بڕیاری زیادکردنی نرخی گومرگی ڕاگەیاند ،لەئێستادا لەهەرێمی کوردستان چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و بازرگانانیش لەمە نیگەرانن و شتومەکەمانیان ڕاگرتووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژور ڕایانگەیاند زیادکردنی ڕێژەی گومرگ کارێکی باش نابێت بۆ ئابوری هەرێمی کوردستان.
سیروان محەمەدوتی” لەبەرامبەر زیادکردنی گومرگ بە ڕێژەی 15% سەرجەم بازرگانان هێنانی شتومەکەکانیان لە مەرزی باشماخ و مەرزەکانی دیكەوە ڕاگرتووە”

وتیشی” حکومەتی عێراق چەند مانگێکە بڕیاری داوە باجی کاڵاکان بە ڕێژەی لە 20% زیادبکات کە ئەوەش کێشەیەکی گەورەی لە خواروی عێراق دروستکرد وە دواتر حکومەتی عێراق چاو خشاندنەوەی بەو بڕیارەدا کرد و جێبەجێی نەکرد”
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا سەرۆکی ژوری بازرگانی ئەوەشی ڕاگەیاند: پێویستە یەکێتی ژورە بازرگانیەکان و وەزارەتی دارای و ئابوری بێنە سەرخەت و کاربکەن بۆ ئەوەی ئەو گومرگە زیادنەکات چونکە لە ئێستادا کاریگەری دەبێت لەسەر بازاڕەگان و بەرزبونەوەی نرخی کاڵاکان
سەرۆکی ژوری بازرگانی ئەوەشی ئاشکراکرد کەوەفدێکی عێراقی هاتوتە کوردستان و وەزارەت ئابوری ئاگادارکردۆتەوە کە کوردستان ئەو یاسایە جێبەجێ بکات و مەرزەکانی لێئاگادار کراوەتەوە وتیشی” ئەگەر ئەم بڕیارە جێبەجێ بکرێت ئەوا کێشەیەکی گەورە دروست دەبێت بۆ بازرگانان و مەرزەکان بەرەو لاوازی و نەمان دەچن”.

سیروان محەمەد ئەوەشی ڕاگەیاند کە حکومەتی عێراقی لە مەرزەکانی خۆی ئەم بڕیارە جێبەجێ ناکات ، ئەبوایە وەزارەتی دارای پێشتر ژورە بازرگانیەکان و بازرگانانی کۆبکردایەتەوە ولەسەر ئەم بڕیارە ڕای ئەوانی وەربگرتایە.