خواردنه‌وه‌ی مه‌ی رو له‌زیادبون ده‌كات‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هۆشداری ده‌دات، له‌كاتێكدا باج‌و نرخی ئه‌و خواردنه‌وانه‌دا زیادیكردوه‌و كوالێتیشیان دابه‌زیوه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆنترۆڵی جۆریش، باسله‌وه‌ده‌كات، پشكنین بۆ ئه‌و خواردنه‌وه كحولییانه ده‌كه‌ن، كه هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێن. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش، رونیده‌كاته‌وه، بڕی باج به‌پێی زۆر‌و كه‌میی ئه‌و بابه‌تانه‌ی هاورده‌ده‌كرێن، ده‌گۆڕێت‌و باج له‌سه‌ر ئه‌و خواردنه‌وانه زیادنه‌كراوه.
نرخ زیادیكردوه
لایخۆشیه‌وه، نه‌هرۆ عه‌لی، كه بۆ كڕینی هاتبوه دوكانێك، پێیوایه، ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشكینینی كوالێیان بۆ ناكرێت، سه‌ره‌ڕای خراپیی كوالێتی ئه‌و خواردنه‌وانه نرخه‌كه‌شیان گرانه.
ناوبراو، وتیشی “خواردنه‌وه باشه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه هه‌مو كه‌س توانای خواردنه‌وه‌یانی نییه، كێشه‌ی كوالێتیان نییه، به‌ڵام بیره‌و ویسكی‌و ئه‌و شه‌رابانه‌ی به‌شێوه‌ی فه‌لن، زۆر خراپن، چونكه توشی سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر قورستده‌كه‌ن”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا خواردنه‌وه جۆراوجۆره‌كان سه‌رجه‌میان به كوالێتی هه‌رێمدا تێده‌په‌ڕن، ئه‌و مه‌یخۆره رونیكرده‌وه، ئه‌مه ته‌نها قسه‌یه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، كوالێتیی كۆنترۆڵ خواردنه‌وه كحولییه‌كه ناپشكنێت، به‌ڵكو سه‌یری به‌رگی خواردنه‌وه‌كه ده‌كات، كه‌ئه‌مه‌ش له‌توركیا سه‌رجه‌می كۆپی ده‌كرێت.
بڕی باج به‌پێی زۆری‌و كه‌می ده‌گۆڕێ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌تیده‌كاته‌وه، هیچ باجێكی زیاتر له جاران خرابێته سه‌ر خواردنه‌وه كحولییه‌كان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، به‌رزبونه‌وه‌ی باج په‌یوه‌ندیی به زۆر هێنانی خواردنه‌وه كحولییه‌كانه‌وه هه‌یه بۆناو هه‌رێمی كوردستان.
دلێر تاریق، ده‌شڵێت “ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی خواردنه‌وه كحولییه‌كان بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنن، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی هاورده‌كردنیان زیاتر بێت‌و قازانجه‌كه‌یان زۆرتر بێت، باجێكی زیاتریان لێ وه‌رده‌گیرێت”. ناوبراو، رونیشیكرده‌وه، له ئێستادا ره‌نگه هێنانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان زیاتر بوبێت، هه‌ربۆیه بڕی باجه‌كه زیاتری كردوه، چونكه وه‌رگرتنی باج شتێكی نه‌گۆڕ نییه، به‌پێی زۆری‌و كه‌میی هاورده‌كردنه‌كه، بڕی باجه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌م جۆره له وه‌رگرتنی باج له هه‌مو دونیادا هاوشێوه‌یه‌و ته‌نها په‌یوه‌ندیی به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.
خراپیی كوالێتی
لایخۆشیه‌وه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، خواردنه‌وه‌ی ماده كحولییه‌كان به رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی زۆر به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وخواردنه‌وه‌یه كوالێتییه‌كی خراپ بێت، بێگومان زیانه‌كه زۆر زیاترده‌بێت.
دكتۆر خاڵس قادر، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، هێنانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان به‌پێی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه، كه كوالێتیی كۆنترۆڵ دایناون.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئاشكرایده‌كات، خراپیی خواردنه‌وه كحولییه‌كان نه‌خۆشی دروستده‌كه‌ن، ئه‌و نه‌خۆشانه‌شی كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و خواردنه‌وانه‌وه توشی بون، یه‌كێك له نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان نه‌خۆشیی جگه‌ره، هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه خواردنه‌وه كحولییه‌كانه، به‌ڵام رون نییه، كه ئایا ئه‌م نه‌خۆشییه په‌یوه‌ندیی به خراپیی خواردنه‌وه‌كه هه‌یه، یان هه‌ر خودی خواردنه‌وه‌كه به باش‌و خراپیه‌وه ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی دروستكردوه.
پشكنینیان بۆ ده‌كرێ
هاوكات، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی تواناسازیی كۆنترۆڵی جۆری به وه‌كاله‌ت، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رپرسیارێتیی كوالێتی خواردنه‌وه كحولییه‌كانی داوه‌ته ئه‌وان، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر سنور، له‌كاتی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی خواردنه‌وه كحولییه‌كاندا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان سه‌یرده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و خواردنه‌وه كحولییه‌ی (C.O.C.) هه‌بێت، دێنه‌ناو هه‌رێم‌و به پێچه‌وانه‌وه رێگری له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ده‌كرێت.
د. سه‌باح تۆمه، رونیشیكرده‌وه، هه‌ر ماده‌یه‌كی كحولی كه دێته‌ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێویسته له‌لایه‌ن دو كۆمپانیای جیهانییه‌وه پشكنینی بۆ كرابێت، ده‌بێت ئه‌و خواردنه‌وه كحولیانه (C.O.C.)یان هه‌بێت، كه سه‌رجه‌می پشكنینه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه، به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی عیراقی، ئه‌گه‌ر هاتو، خواردنه‌وه كحولییه‌كه ئه‌و (C.O.C.)یه‌ی هه‌بو، ئه‌وا دێته‌ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌یبێت، خواردنه‌وه كحولییه‌كه ره‌تده‌كرێته‌وه‌و رێگری له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ده‌كرێت.
سه‌رۆكی ئه‌و ده‌سته‌یه، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، كه تاكو ئێستا هیچ خواردنه‌وه‌یه‌كی كحولی نه‌هاتوه‌ته‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر كوالێتییه‌كه‌ی به‌پێی ئه‌و كوالێتییه نه‌بوبێت، كه هاوشێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی عیراقی بوبێت.
ناوبراو، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی رابردودا، یه‌ك حاڵه‌ت هه‌بوه‌و رێگری له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی كراوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه بوه، بڕی ئه‌و ره‌نگه‌ی كه له خواردنه‌وه كحولییه‌كه‌دا به‌كارهێنرابو، جیاواز بو له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ی كه به پێی تایبه‌تمه‌ندی بۆی دیاریكراوه، بۆیه رێگری له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی كرا.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی تواناسازی، كۆنترۆڵی جۆری جه‌ختده‌كاته‌وه، كه سه‌رجه‌می خواردنه‌وه كحولییه‌كان پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی‌و له‌رێگه‌ی سنوره‌كانه‌وه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
بازاڕی گه‌رمه
خاوه‌نی یه‌كێك له‌دوكانه‌كانی مه‌یفرۆشی له شاری هه‌ولێر، كه پێی باشنه‌بو، ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له ئێستادا بازاڕی مه‌ی گه‌رمه‌و به‌راورد به ساڵانی پێشتر كڕیارێكی زۆریان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له بۆنه‌كاندا كڕیاری مه‌ی زۆر زیاتر ده‌بێت له‌چاو كاته‌كانی دیكه‌دا.
سه‌باره‌ت به خراپیی كوالێتی ئه‌و مه‌یه‌ی ده‌هێنرێته كوردستان، ئه‌و دوكانداره، رونیكرده‌وه، خواردنه‌وه‌ی كحولی جۆراو جۆرهه‌یه‌و هه‌ر جۆره‌شیان به‌سه‌دان جۆری دیكه‌ی لێ ده‌بێته‌وه، بۆ نمونه سه‌دان جۆری شه‌رابی فه‌ره‌نسی‌و ئیتالی، یان هی شوێنه‌كانی دیكه هه‌یه، كه ئه‌مانه هه‌ر یه‌كه‌یان نرخێكی جیاوازی هه‌یه، كه من له10 دۆلاره‌وه هه‌مه بۆ 120 دۆلار، هه‌مویان شه‌رابن‌و فه‌ڕه‌نسین، به‌س له‌روی تام و كوالێتییه‌وه جیاوازیان هه‌یه”.
خاوه‌نی ئه‌و دوكانی مه‌یفرۆشییه، باس له‌وه‌شده‌كات، باج له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌كان زیادیكردوه، نازانم هۆكاره‌كه‌ی چییه، به‌ڵام ئه‌و خواردنه‌وه‌ی كحولیانه‌ی هه‌یه، نرخی زۆر گرانتربوه له‌جاران، ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به‌ئێمه‌وه نییه، ته‌نها ده‌یفرۆشین، ئه‌گه‌ر به گران بیكڕین، به گران ده‌یفرۆشینه‌وه”.
چاودێرنیوز