بۆزیاتر ئاگاداربون لە ڕەوشی بازرگانی لەشاری سلێمانیدا سەفیری تایلەند سەردانی ژوری بازرگانی سلێمانی کردوو لەگەڵ سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی کۆبونەوە.
بۆ زیاتر ئاشنابون بەو بەرو پێشچونانەی لەشاری سلێمانیدا هەیە و گرنگیدان بە کاری بازرگانی و ئابوری سەفیری ووڵاتای تایلەند لە عەمان (بیریا کیمبون) لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانی کۆبونەوە.
سەفیری تایلەند ڕایگەیاند ئەوان هاتوون تا لە نزیکەوە ئاشنابن بەو ڕەوشە بازرگانی و پیشەسازیەی هەیە لە شاری سلێمانیدا تا بتوانن کاربکەن بۆ بەهێزکردنی ئەو کارانە و ڕەوشی بازرگانی نێوان هەردولا برەو پێبدەن.
سەرۆکی ژوری بازرگانی سوپاسی سەردانەکەیانی کردوو ڕایگەیاند کەشاری سلێمانی لە فراوانبونی زیاتردایە و چەندین پرۆژەی وەبەرهێنانی پیشەسازی و ئابوری و بازرگانی لە ئارادایە کەئەوان کاری لەسەر بکەن و کۆمپانیاکانیان هانبدەن بێنە کوردستان بۆئەوەی کاربکەن چونکە هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە و یاسای وەبەرهێنان لەبارە بۆ کۆمپانیا بیانیەکان تا گەشەی ئابوری لە کوردستاندا برەو پێبدەن.
سەفیری تایلەند ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا ئەوان کار بۆ ئەوە دەکەن بتوانن گەشتی ئەو فرۆکانەی لە هەرێمی کوردستانەوە دەکرێن بکرێنە ڕاستەوخۆ بۆ ووڵاتەکەیان بۆئەوەی گەشتیاران دوجار ترانزێت نەكەن.