فاو: نرخی خۆراك دابەزیووە

رێكخراوی خۆراك‌و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرای دەكات، لەمانگی رابردوودا نرخی خۆراك دابەزیووە‌و هۆكاری ئەوەش دابەزینی نرخی شەكر‌و زەیت‌و دانەوێڵە بووە، دیاریكەری سەرەكی ڕێكخراوەی فاو كە مانگانە پێوانەی نرخی دانەوێڵە‌و گۆشت‌و شەكر‌و زەیت‌و چەندین ماددەی خۆراكی دیكە دەكات، لەمانگی كانونی دووەمی ڕابردوودا 203 خاڵی تۆماركردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە دیاریكەری كۆمپانیاكە لەمانگی كانونی یەكەمدا 206 خاڵ بووە، هاوكات ڕێكخراوی خۆراك‌و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان هۆكاری دابەزینی نرخی خۆراكی بۆ، زیادبوونی بڕی خۆراك لە كۆگاكانی جیهان‌و دابەزینی نرخی شەكر‌و زەیت‌و دانەوێڵە گێڕاوەتەوە.