بانكی ستاندەر چارتەری بەریتانی سورە لەسەر ئەوەی لەمانگی داهاتوودا لقێكی خۆی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە، جافین ویشارت سەرۆكی بانكی ستاندەر چارتەر بەئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: لەمانگی داهاتوودا لقێكی بانكەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەكەنەوە، تاوەكو سود لە هەلی وەبەرهێنانو پارەداركردنی ئەو پڕۆژە گەورانەی حكومەت وەربگرن كە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن، وتیشی: ژینگەی كاركردن لە هەرێمی كوردستان زۆر باشەو ئاستی گەشەكردن هانمان دەدات لەو هەرێمەدا كار بكەین، بانكی ستاندەر چارتەری بەریتانی لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2013دا نوسینگەی سەرەكیو لقێكی خۆی لە شاری بەغدا كردەوەو لەئێستاشدا بەنیازە لقی بانكەكەی لە هەرێمی كوردستانو پارێزگای بەسرە بكاتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كەرتی بانكی لە عیراق لە ئاستێكی پێشكەوتوودا نیەو ژمارەیەكی زۆر كەمیش لە بانكە بیانیەكان لقیان لە پارێزگاكانی عیراق كردۆتەوە، هەروەك بانكی ئێچ ئێس بی سی بەنیازە عیراق بەجێبهێڵێتو پشكەكانی لە بانكی دارولسەلام بۆ وەبەرهێنان بفرۆشێتەوە.