بووژانەوەی ئابووریی جیهان بەردەوام دەبێت

پەیمانگای ئابووری‌و كۆمەڵایەتی لەبەلجیكا پێشبینی دەكات، بووژانەوەی ئابووریی جیهانی لەمساڵ (2014) دا بەردەوامی هەبێت.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی پەیمانگای توێژینەوەی ئابووری‌و كۆمەڵایەتی لەبەلجیكا، بووژانەوەی ئابووری جیهانی بەردەوامی دەبێت‌و بەرهەمی پیشەسازی جیهانی لەچارەكی سێیەمی ساڵی رابردوودا لەئاستێكدا بووە، لەسەرەتای ساڵی (2012)ەوە بەدی نەهاتووە.
هاوكات بەپێی بڵاوكراوەی پەیمانگاكە، لەچارەكی دووەمدا، لەوڵاتانی ناوچەی یۆرۆدا، چالاكی ئابووری بەرێژەی 0.1% گەشەكردنی بەخۆیەوە بینیووە.