له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌رۆكی كۆنگره‌ی رابوونی عیراق، رایگه‌یاند كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام ناسراو به (داعش) دراوێكی تایبه‌ت به “ئیماره‌تی ئه‌نبار”ی ده‌ركردووه، كه وێنه‌ی ئوسامه بن لادنی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌وه‌شی به به‌ڵگه‌یه‌كی دروست دانا بۆبوونی رێكخراوه‌كه له ئه‌نبار، ئه‌مڕۆ وێنه‌ی دراوه‌كه بڵاوكرایه‌وه.
دراوه‌كه‌ی داعش به‌به‌های 100 جونه‌یهی ئیسلامییه و وێنه‌ی ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده‌ی له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ك ئیمزای ئه‌میری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام و وه‌زیری دارایی داعشی له‌سه‌ره به‌بێ ئه‌وه‌ی ناویان نووسرابێت.
هه‌ینی رابردوو شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بوریشه سه‌رۆكی كۆنگره‌ی رابوونی عیراق ده‌ركردنی ئه‌و دراوه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه رایگه‌یاند و پێشیوابوو كه به‌ڵگه‌یه‌كی دروسته بۆ بوونی رێكخراوه‌كه له پارێزگای ئه‌نبار.