سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی فراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، ئاستی بازرگانی سلێمانی ساڵانه له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و به‌شێوه‌یه‌ك له‌ساڵی ڕابردودا (2.5) ملیار دۆلار بووه.
(سیروان محه‌مه‌د) له‌به‌رنامه‌ی (30) خوله‌كی NNAدا ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕو، له‌ساڵی (2012)دا قه‌باره‌ی بازرگانی له‌سلێمانی نزیكه‌ی (1.5) ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام له‌ساڵی (2013)دا ڕێژه‌كه زۆر زیادیكردوه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕو، به‌رده‌وام پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه‌و بانگهێشتی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌رێمی كوردستان‌و كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، وتیشی:”سه‌رجه‌م ئه‌و كاڵایانه‌ی دێنه هه‌رێم به‌سیستمی كوالێتی كۆنترۆڵدا تێده‌په‌ڕن”.