له‌ساڵی (2006)ه‌وه، له‌هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌رمایه‌ی به‌گه‌ڕخراوی بواری پیشه‌سازی، زیاتر له (11) ملیار‌و (800) ملیۆن دۆلار بووه، سلێمانیش به‌به‌راورد به‌دوو پارێزگاكه‌ی دیكه، زیاتر له‌نیوه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه وه‌به‌رهێنانی له‌بواری پیشه‌سازیدا تێدا كراوه.
به‌گوێره‌ی دوایین ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری له‌فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، بواری پیشه‌سازی له‌دوای نیشته‌جێبون زۆرترین وه‌به‌رهێنانی تێداكراوه‌و سه‌رمایه‌ی به‌گه‌ڕخراوی وه‌به‌رهێنانیش له‌بواری پیشه‌سازیدا، (11) ملیار‌و (803) ملیۆن دۆلار بووه، پارێزگای سلێمانی له‌و ڕێژه‌یه حه‌وت ملیار‌و (188) ملیۆن دۆلاری به‌رده‌كه‌وێت، هه‌ولێریش سێ ملیار‌و (349) ملیۆن دۆلار‌و دهۆكیش یه‌ك ملیار‌و (221) ملیۆن دۆلاریان به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پارێزگای سلێمانی به‌ته‌نها (60.90%)ی ڕێژه‌ی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی به‌رده‌كه‌وێت، هه‌ولێر (28.76%)و دهۆكیش (10.34%)ی به‌رده‌كه‌وێت.