زێڕی هه‌موو جیهان

له‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی دیمن ئۆكراسییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، هه‌موو زێڕی جیهان به‌شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی نیشان دراوه‌و هه‌موو زێڕه‌كه‌ش له‌ ته‌نیشت په‌یكه‌ری ئازادی دانراوه‌ تا بینه‌ر بتوانێت به‌راوردێك له‌ نێوان قه‌باره‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌و زێڕه‌كه‌ بكات،  بڕی زێڕه‌كه‌ش به‌ ته‌ن بۆ هه‌ر وڵاتێك دیاری كراوه‌.
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه‌ بڕی زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار و 133 ته‌ن زێڕی هه‌یه‌و ئه‌ڵمانیا به‌ پله‌ی دووه‌م دێت به‌ بڕی زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 396 ته‌ن زێڕی هه‌یه‌و سندوقی دراوی نیوده‌وڵه‌تی پله‌ی سێیه‌می هه‌یه‌ كه‌ بڕی دوو هه‌زار و 814 هه‌زار ته‌ن زێڕی هه‌یه‌.
له‌ كۆتا وێنه‌دا هه‌موو زێڕی جیهان له‌ شێوه‌ی خشته‌یه‌كدا نیشان دراوه‌ كه‌ 166 هه‌زارو 500 ته‌نه‌.