به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئاشكرایكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ڕووی له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ دانه‌خراوه.
(ڕۆسته‌م مه‌حمود كۆكۆیی) به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به NNA ڕاگه‌یاند، به‌فربارین به‌رده‌وامه له‌باشماخ‌و قه‌زای پێنجوێن، به‌ڵام بارینی به‌فرو دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما نه‌بووه‌ته هۆی داخستنی مه‌رزه‌كه، وتیشی:”ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌مه‌رزی باشماخ به‌رده‌وامه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، پاكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان له‌ڕێگه‌ی شۆفڵه‌وه به‌رده‌وامه‌و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل نه‌وه‌ستاوه.