ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی عێراق‌و باڵیۆزخانه‌ی ئهمریكاو ڕێكخراوی ئابوری‌و گه‌شه‌پێداندا كۆبونه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی وهبهرهێنانو گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری عێراق كرا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، (ڕۆبن ماتیۆمان) ڕاوێژكاری ئابوری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌گه‌وره لێپرسراوانی باڵای عێراق‌و شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تیدا كۆبۆته‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیریكردنی عێراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی وهبهرهێنانو گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرایه‌وه.
(ڕۆبن ماتیۆمان) له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، له‌ماوه‌ی ڕابردودا عێراق ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین ئاسته‌نگ بوهتهوهو له‌ئێستاشدا ئه‌وه به‌دیده‌كرێت، كه حكومهتو گه‌لی عێراق له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌دا زاڵبنو وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌وپێش به‌رن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌تی عێراق ستراتیژیه‌تی وهبهرهێنانو پێشخستنی كه‌رتی گشتی‌و تایبه‌تی داناوه، بڕی (75) ملیار دۆلاری بۆ سه‌رخستنی ئه‌و ستراتیژیه‌ته ته‌رخانكردووه.
(ڕۆبن ماتیۆمان) وتیشی:”له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئهمریكاو عێراقدا، ئه‌مریكا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی پێشوی دهبێتو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری لهوهبهرهێنانو پێشخستنی ئابوری‌و گه‌شه‌سه‌ندنی عێراق ده‌كات”.