دوای 6مانگ له شووکردنی ژنێک خۆی ده‌سووتنێ و پێش مردنیشی سکاڵا تۆمار ده‌کات.
ملازم دانا حاجى عه‌بدوڵڵا، لێپرسراوى نووسینگه‌ى کۆیه‌ى توندوتیژى دژ به‌ئافره‌تان رایگه‌یاند “پێش نیوه‌ڕۆى 11-11-2012 ژنێک به‌ناوى (ساوێن پیرۆت ئه‌حمه‌د) له‌دایکبووى 1992 له‌ماڵى باوکى به نه‌وت ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌رداوه و هۆکارى خۆسوتانهکهشى په‌یوه‌ندى به کێشه‌ى نێوان خۆى و هاوسه‌ره‌که‌ى بووه”.
ملازم دانا گوتیشى “به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌ى ناوبراو گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئیمیرجنسى هه‌ولێر، به‌ڵام ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ گیانى له‌ده‌ستدا”.
بە وتەى لێپرسراوى نووسینگه‌ى کۆیه‌ى توندوتیژى دژ به‌ئافره‌تان ” وتەى ئه‌و ژنه وه‌رگیراوه و گوتویه‌تى له‌به‌ر مێرده‌که‌م خۆم سوتاندووه و سکاڵاى له‌سه‌ر مێرده‌که‌ى تۆمار کردووه و به‌پێى فه‌رمانى دادوه‌ر ئێستا ده‌ستگیر کراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌که به‌رده‌وامه”
به‌پێى زانیاریه‌کانیش ئه‌و ژنه ماوه‌ى 6 مانگه شووى کردووه.
سەرچاوە : روداو