له‌ساڵی( 2006)ه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌ت به(664)ی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه، كه سه‌رمایه‌كانیان زیاتر له(37)ملیار دۆلاره‌و له‌ساڵی ( 2013) به به‌راورد به‌ساڵی (2012) سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان له(100 %) زیادیكردوه، له‌هه‌مان به‌راوردكاریدا ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ساڵی(2013) لهههولێرو سلێمانی جیاوازیه‌كی كه‌می هه‌یه به‌به‌راورد بهساڵهكانی ڕابردوو.
به‌گوێره‌ی دواین ڕاپۆرتی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانیاری له‌ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم ،له‌ساڵی (2006) تا كۆتای ساڵی(2013) مۆڵه‌ت به (644) پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه، سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان (37) ملیار‌و (29) ملیۆن دۆلاربوه، مۆڵه‌ت و سهرمایهكانیش به‌گوێره‌ی پارێزگاكان به‌مشێوه‌یه بوه، هه‌ولێر (303) مۆڵه‌ت به‌سه‌رمایه‌ی(21)ملیار‌و (33) ملیۆن دۆلار، سلێمانی (180) مۆڵه‌ت به‌سه‌رمایه‌ی (11) ملیار‌و(427)ملیۆن دۆلار‌و دهۆك (161) مۆڵه‌ت پڕۆژه به‌سه‌رمایه‌ی چوار ملیار‌و (569 ) ملیۆن دۆلار.
سه‌باره‌ت به‌ئاستی گه‌شه‌سه‌ندی وهبهرهێنانو به‌راوردكاری له‌نێوان ساڵه‌كانی (2012 و 2013)دا ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو، سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌شه‌ش ملیار دۆلاره‌وه له‌ساڵی (2012) له‌هه‌رێم زیادیكردوه بۆزیاتر له( 12) ملیاردۆلارو سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنانیش له‌ساڵی (2013 )به‌م شێوهیهدابهش بوه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا هه‌ولێر پێنج ملیار‌و (682)ملیۆن دۆلار سلێمانی پێنج ملیار‌و (52)ملیۆن دۆلار، دهۆك یه‌ك ملیار‌و (68 ) ملیۆن دۆلار .
له‌باره‌ی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی له‌هه‌رێم ڕاپۆرته‌كه ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كات، (13)وڵات سه‌رمایه‌گوزاری له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش ئیمارات به‌سه‌رمایه‌ی دوو ملیار‌و (527) ملیۆن دۆلار، توركیا به‌سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیار‌و (97) ملیۆن دۆلار، لوبنان به‌سه‌رمایه‌ی (995 )ملیۆن دۆلار‌و وڵاته‌كانی (میسر، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا،نیوزله‌ند، ئه‌ڵمانیا، ئێران، سوید، فه‌ڕه‌نسا، ڕوسیا‌و جۆرجیا) به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندیه‌كه سه‌رمایه‌گوزاری له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ئاستی وه‌به‌رهێنان له‌سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا، ڕاپۆرته‌كه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه كه‌رتی نیشته‌جێبون پشكی شێری به‌ركه‌وتوه، به‌سه‌رمایه‌ی (13) ملیار‌و (327) ملیۆن دۆلار‌و دواتر سێكته‌ری پیشه‌سازی دێت به‌سه‌رمایه‌ی(11) ملیار‌و(803) ملیۆن دۆلار، پاشان سێكته‌ری گه‌شتیاری به‌سه‌رمایه‌ی زیاتر له‌پێنج ملیار دۆلار‌و سێكته‌ره‌كانی وه‌رزشی گواستنه‌وه هونه‌ری كه‌مترین سه‌رمایه‌گوزاریان تێداكراوه.