شەقامی سەرەكی تاسڵوجە بۆ هەردوو بازگەی كەڵەوانان و تاسڵوجە رووناك دەكرێتەوە

لەچوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سنووری پارێزگای سلێمانی، لەسەر بودجەی  داهاتی كارەبای  ساڵی 2012 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەبڕی (1.955.254.520) دینار پرۆژەی رووناكردنەوەی شەقامی تاسڵوجە بۆ بازگەی تاسڵوجە + رووناكردنەوەی شەقامی تاسڵوجە بۆ بازگەی كەڵەوانان جێبەجێ‌ دەكرێت.
گرێبەستی پرۆژەكە ئیمزاكراوەو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت‌و بڕی (1.955.254.520) دیناری بۆ تەرخانكراوەو لەلایەن كۆمپانیای (لیدلایت) جێبەجێ‌ دەكرێت ‌و بڕیارە لەماوەی (250) رۆژدا تەواو ببێت.
جێی ئاماژە بۆكردنە  لەبواری رووناكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی ناوشارو دەرەوەی شاری سلێمانی لەچەند ساڵی رابردوودا كۆمەلێك پرۆژەی زۆر جێبەجێكراوەو بەسەدان كیلۆمەتر شەقامەكان رووناكراوەتەوە لەو چوارچێوەیەدا تا كۆتایی ساڵی 2013 نزیكەی (215.110) كیلۆمەتر شەقامەكانی شاری سلێمانی رووناكراونەتەوە.