ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا ( ٩% ) زیادیكردووە و، بەڕێوەبەری ناوچەی بازرگانی نێوان ھەولێر و ئەنكەرەش دەڵێت “بە بەھای نزیكەی ٤ ملیار دۆلار كەرەستە و خۆراكمان ھەناردەی ھەرێمی كوردستان كردوو.”
حەسەن ئەكەن، بەڕێوەبەری ناوچەی پیشەسازیی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا لە ھەرێمی شەرناخی خۆرئاوای كوردستان ئاشكرایدەكات، لە ڕابردوودا بەبەھای ١٠ ملیار و ٧٣٧ ملیۆن دۆلار، كەرەستە و خۆراك لە توركیاوە ھەناردەی ھەرێمی كوردستان و عێراق لەڕێی خاڵی سنووریی ئیبراھیم خەلیلەوە كراوە.
بەرێوەبەری ناوچەی بازرگانیی توركیا وتیشی ” ساڵی ٢٠١٣ لەڕێی كۆمپانیاكانی ناوشاری شرنەخ، باتمان، دیاربەكر لە دەمانگی ھەوەڵدا ٣٨ ھەزار و ١٥٣ مۆڵەتی ھەناردە دراوە پێیان و سەرجەمیان بایی دوو ملیار ٩٧٦ملیۆن ٦٣٧ ھەزار و ٧٢١ دۆلار كەلوپەل و خۆراك، ھەناردەی عێراق كراوە
ئەركەن تەئكیدیش دەكاتەوە، ئەو ژمارەیە لە چاو ساڵانی پێشوو، زۆر زیادیكردووە و چاوەڕێ دەكرێ ساڵی ٢٠١٤ زیاتریش بێ.
بەپێی ھەواڵێكی ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵی توركیاش “لەڕێگەی مەرزی ئیبراھیم خەلیلەوە ، لە ١٠ مانگی سەرەتای ٢٠١٣، بەبەھای ١٠ ملیار و ٧٣٧ ملیۆن و ٣٤٣ ھەزار و ٢٤٩ دۆلار ھەناردە بۆ ناو ھەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە، ھەروەھا بەبەھای١٢٦ملیۆن ٢ ٢٨٨ ھەزار و ٣٠١ دۆلاری ھەناردە بۆ توركیا بووە”
ئەمە لەكاتێكدایە ڕێژەی ھەناردە لە توركیا ٩.٦% زیادیكردووە و ھاوردەیش ٨.٧% كەمیكردووە لەچاو ساڵانی پێشوو.