” لەگەڵ ھەرێم نەگەیشتوینەتە دوابڕیار “

جێگری سەرۆکوەزیرای عێراق رایگەیاند لەبارەی دەرھێنان و ھەناردەکردنی نەوت لەگەڵ هەرێم نەگەیشتونەتە بڕیاری کۆتایی هەر بۆیە ناکرێت بە بێ رێککەوتنی هەردولا نەوت هەناردە بکرێ.
حسێن شەھرستانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق  بۆ کاروباری وزە لەمیانی بەشداریکردنی لە سیمینارێکدا کەلەلایەن کۆڕبەندی ئابوری عێراق سازکراوە ئاماژەی بەوەدا لەبارەی دەرھێنان و ھەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە،نەگەیشتوینەتە رێکەوتنی کۆتایی. هەروەها گرێبەستەکانی نێوان کۆمپانیا نەوتیەکان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،نەگەیشتونەتە وەزارەتی نەوتی عێراق.
شەھرستانی وتی: نەوت موڵکی ھەموو عێراقیەکانە، لەبارەی مەسەلەی ھەناردەکردن تەنیا لایەنێکی بڕیاردەرھەیە ئەویش کۆمپانیایسۆمۆیە کە پەیوەندی بە حکومەتەوە ھەیە، ئەو داھاتەی لە نەوتەوە بەدەست دێوەک بودجەی ساڵانەبەسەر ھەموو پارێزگاکانی عێراقدادابەش دەکرێ. لە راپۆرتەکانیرێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیداعێراق لە ریزبەندی یەکەمدایە، ئەو رەوشەش پەیوەندی بە کێشەکانی نێون حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغداوە ھەیە، نازانین نەوت لەلایەن کێوە دەردەھێنرێ و ھەناردە دەکرێ.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا پێویستە کێشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق بە لەبەرجاوگرتنی بەرژەوەندیی گەل چارەسەر بکرێن.