وەزیری نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، كەرێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ زیاتر لە(3) ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا بەرزبۆتەوە.
عەبدولكەریم لعێبی، وەزیری نەوتی عیراق بەكەناڵی ئاسمانی (عیراقییە)ی راگەیاند، كەبەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەكێڵگەكانی نەوت بۆ (3) ملیۆنو (524) هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بەرزبۆتەوە.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، كەداهاتی بەدەستهاتووی ساڵانەی عیراق لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەگاتە (200) ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كەعیراق ئەتوانێت رێژەی یەدەگی نەوتی خاو بەرزبكاتەوە بۆ زیاتر لە(3) ملیار بەرمیل، ئەمەش بەهۆی دۆزینەوەی بێرێك لەكێڵگەی نەوتی (دیمە) لەمیسان.
لعێبی جەختیشیكردەوە، كە حسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری وەزە لە(28)ی كانوونی دووەمی ساڵی رابردوو پلانی زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ (4.7) ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا تا ساڵی (2015)، ئاشكراكرد.