ژوری بازرگانی و پیشەسازی مازندەران بەنیازە لەكۆتای مانگی چواردا پێشانگایەك لە شاری سلێمانی بكاتەوە.
بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندیە بازرگانیەكان لە نێوان ژوری بازرگانی مازندەران و سلێمانیدا ئاغای ئوسلییەر سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی مازندەران لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژماریەك لە ئەندامانی ژور كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی ژوری بازرگانی مازندەران ئاماژەی بەوەدا سەردانەكەیان بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربونبووە لە ڕەوشی بازرگانی سلێمانی و ژوری بازرگانی و پتەو كردنەوەی ئەو پەیوەندیانەی كەهەیە لەنێوان بازرگاناندا.

لەكۆبونەوەكەدا باس لەهەموو ئەو كێشەو كەمو كوڕیانەكرا كە لەڕوی بازرگانیەوە هەیە لەنێوان شاری سلێمانی و مازندەراندا و چارەسەركرنیان و گرنگیدان بە پەیوەندیە بازرگانیەكان.
سەرۆكی ژوری بازرگانی مازندەران داوایكرد كە لەناو ژوری بازرگانی سلێمانیدا جێگەیەك تەرخانبكرێت بۆ ژوری بازرگانی مازندەران بۆئەوەی بتواندرێت ببێتە ڕێگە نیشاندەری ئەو ئێرانیانەی دێنە كوردستان و پرسیاریان هەیە دواشیكرد كە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كارەكانی بە باشی بكرێت و كۆتای پێبهێندرێت بۆئەوەی لە كۆتای مانگی چواردا پێشانگاكەیان بە سەركەوتوی و بێ كومو كوڕی بێت.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد هەوڵ دەدەن كارەكان بەرەو پێش بڕاوات و ژورێكی تایبەتیان بۆ دابین بكەن بۆ بەڕێ كردنی كارەكانی ئەو كەسانەی دێنە شاری سلێمانی.

سەرۆكی ژوری بازرگانی مازندەران ئاماژەی بەوەشدا لە كۆتای مانگی چواردا پێشانگایەكی ئێرانی بوارە جیاوازەكان دەكەنەوە كەژمارەیەكی بەرچاو كۆمپانیا بەشداردەبن.