به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی، كۆمپانیای (ئینۆڤیگا)ی ئه‌مه‌ریكی كهنوسینگهی سه‌ره‌كی له‌واشنتۆنه بچوكترین شاشه‌ی دروستكردووه كه‌ده‌كرێته سه‌ر بیلبیله‌ی چاو ده‌توانێت وێنه‌ی دیجیتاڵی‌و زانیارییه‌كانی تهلهفزیۆنو مۆبایلی زیره‌ك بگوازێته‌وه.
داهێنه‌رانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه رایانگه‌یاندووه: ” شاشه‌كه ناوی (iOptik)هو له‌توانایدایه په‌یوه‌ندی تهلهفۆنیو هه‌موو زانیارییه‌كی دیجیتاڵی‌و ته‌نانه‌ی دیمه‌نه ڤیدیۆییه‌كانیش به‌باشی بگه‌یه‌نێت”.
له‌كاتی به‌كارهێناندا، به‌كارهێنه‌ر وه‌ك ئه‌وه وایه له‌دووری 10 پێ سه‌یری شاشه‌یه‌كی 240 ئینجی بكات.
ستیفن ویلی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای (ئینۆڤیگا) رایگه‌یاندووه: “شاشه‌كه وایه‌ر لێسهو ده‌به‌سترێته‌وه به مۆبایلی زیره‌كه‌وه، هه‌ر زانیارییه‌ك لهمۆبایلهكهتدابێت ده‌توانی له‌رێگه‌ی ئه‌م شاشه‌یه‌وه بیبینیت، هاوكات دهشبهسترێتهوه به‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه.”
ویلی ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، شاشه‌كه هیچ زیانێكی ته‌ندروستی نیه‌و ده‌كرێت له‌كاتی رۆشتن‌و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیشدا به‌كاربهێنرێت.