گەوره‌وره‌ترین شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆن

كۆمپانیای‌ سامسۆنگ گه‌وره‌ترین ته‌له‌فزیۆنی خسته‌بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌چوار هێنده‌ی‌ پێشكه‌وتووترین ته‌له‌فزیۆنی جیهان زیره‌كتره‌.
ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ له‌كۆریای‌ باشور خراوه‌ته‌ڕوو نرخه‌كه‌شی 100 هه‌زار پاوه‌نده‌، به‌پێی زانیاری‌ كۆمپانیاكه‌ش به‌سیستمیU-HDTV   كارده‌كات، كه‌پێشكه‌وتووترین سیستمی ته‌كنۆلۆژییه‌ له‌جیهاندا.
لای‌ خۆشییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ كۆمپانیای‌ سامسۆنگ روونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ له‌باره‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌وه‌ ئاشكراكردووه‌‌و رایگه‌یاندووه‌ ” شاشه‌كه‌ی‌ 102 ئینج پانه‌‌و 70 ئینجیش درێژه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆریای‌ باشوریشدا، له‌وڵاتی چین ده‌فرۆشرێت.