لە دێرک پەیکەری بەشار ئەسەد روخا و ئاڵای کوردستان هەڵکرا

لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان پەیکەری بەشار ئەسەد تێکشکا و ئاڵای کوردستان لە شوێنی پەیکەرەکە هەڵکرا.
ماڵپەری شەبابی کورد رایگەیاند “دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمن و ئاسایشی رژێمی سووریا لە شاری دێرک، هاوڵاتیان بە هێنانە خواری وێنەی بەشار ئەسەد و ئاڵای رژێمی سووریا، شادمانی خۆیان دەربڕی”.
هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی دێرک بە کۆبوونەوە لە ناوەندی شار، پەیکەری بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریایان تێکشکاند و ئاڵای کوردستان و وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان PKKیان لە شوێنی پەیکەرەکە بەرز کردەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، دوای هێڕشی سوپای ئازادی سووریان بۆ سەر ناوەندە ئەمنی و ئاسایشییەکانی رژێمی ئەسەد لە شاری سەری کانی، هێزە ئەمنییەکانی رژێمی سووریا لە شاری دێرک کشانەوە.