كۆمپانیای ئه‌پڵ سزا درا‌

به‌هۆی فرۆشتنی یاری‌و پرۆگرامه‌وه‌ به‌ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، دادگا، كۆمپانیای ئه‌پڵ ناچار ده‌كات، بڕی 32 ملیۆن‌و 500 هه‌زار دۆلار قه‌ربووی ژماره‌یه‌ك خێزانی ئه‌مریكی بكاته‌وه‌.
رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئه‌مریك بڵاوی كردوه‌: دادگای فیدراڵی مافه‌كانی به‌كار به‌ر له‌ ئه‌مریكا، به‌هۆی فرۆشتنی چه‌ند جۆرێك له‌یاریی به‌ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌وه‌، كه‌ به‌هۆكاری توندوتیژی داده‌نرێن، كۆمپانیای ئه‌پڵی ناچاركردوه‌، بڕی 32 ملیۆن‌و 500 هه‌زار  دۆلاری ئه‌مریكی، قه‌ره‌بووی ئه‌و خێزانانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ساكاڵایان له‌دژی كۆمپانیاكه‌ تۆماركردوه‌‌و به‌و هۆیه‌وه‌ زیانی مادی‌و مه‌عنه‌وه‌یان پێگه‌شتووه‌.
رونیشكردوه‌ته‌وه‌: ژماره‌ی ئه‌و ئه‌و خێزانانه‌، زیاتر له‌ 100 خێزان ده‌بێت‌و بڕیاره‌یش له‌ مانگی ئازاری داهاتوودا، بڕی پاره‌ی قه‌ربوو له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.