سه‌دان مێروله‌ هه‌نارده‌ی‌ بۆشایی ئاسمان دەكرێن

ئاژانسی ناسا له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه‌، تائێستا 800 مێروله‌یان هه‌نارده‌ی‌ بۆشای‌ ئاسمان كردووه‌، ئامانج له‌ناردنی مێروله‌ش بۆ فێربوونی چۆنیه‌تی جوڵانه‌وه‌یانه‌ له‌شوێنێكدا كه‌كه‌مترین هێزی‌ كێشكردن هه‌یه‌.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی‌ (ده‌یلی مه‌یل)ی‌ به‌ریتانی، مێروله‌كان مێروله‌یی ئاسایی قه‌راغ جاده‌كان بووه‌‌و زانایان سود له‌چۆنیه‌تی جوڵانه‌وه‌یان ده‌بینن بۆ دروستكردنی رۆبۆتی بچوك‌و دروستكردنی په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوانیاندا.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌سه‌ر زه‌وی‌، مێروله‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی رێكخراو كارده‌كه‌ن‌و خۆراك ده‌دۆزنه‌وه‌، به‌ڵام له‌بۆشایی ئاسماندا به‌هۆی‌ كه‌می هێزی‌ كێشكردنه‌وه‌، یاساكان ده‌گۆڕن، ئه‌وه‌ش ئه‌زمونێكی باش ده‌بێت بۆ كاركردنی رۆبۆته‌كان‌و چۆنیه‌تی دروستكردنی په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوانیاندا.