مۆتۆرۆلای دو سیمكارتی به‌رهه‌مدەهێنێت

كۆمپانیای‌ مۆتۆرۆلای‌ ئه‌مریكی‌ له‌نوێترین به‌رهه‌میدا، دروستكردنی‌ مۆبالێكی‌ دوو سیمكارتیی‌ به‌ناوی‌ مۆتۆ جی‌ ((Moto G ئاشكراكرد.
سایتی‌ ریدمۆند پیی‌ ئه‌مریكی‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ كۆمپانیای‌ مۆتۆرۆلا له‌نوێترین به‌رهه‌میدا، مۆبالێكی‌ نوێی‌ به‌ناوی‌ مۆتۆ جی‌  دوو سیمكارتی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ قه‌باره‌تی‌ شاشه‌كه‌ی‌ (4.5) ئینجه‌و ڕونییه‌كه‌ی‌ (1280 x 720 HD) پێسله‌، به‌سیستمی‌ ئه‌ندۆریدی‌ (4.3) كارده‌كات، میمۆرییه‌كه‌ی‌ (16) گێگابایته‌.
ئه‌وه‌شی‌ خستووته‌ڕوو، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی‌ دیكه‌ی‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی‌ مۆتۆرۆلا خێراییه‌كه‌ی‌ (1.2) گێگاهێرتزه‌، كامێراكه‌شی‌ پێنج مێگاپێسله‌، له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی‌ دیكه‌‌و نرخه‌كه‌شی‌ (179) دۆلاری‌ ئه‌مریكییه‌.